حه‌لبووسی پشتگیری خۆی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دووپاتكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، پشتگیری خۆی بۆ سه‌رخستن و پاڵپشتی كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دووپاتكرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ردانی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی كرد و له‌كاروباری ئه‌و ده‌زگایه‌ی پرسییه‌وه، كه كار بۆ پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی عێراق ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها رێككاره‌كانی چاكسازی ئیداریش ده‌گرنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تیمی چاودێری دارایی عێراق كرد و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌هێزكردنی پێگه‌ی چاودێری دارایی كرا، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانێت حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی ئاشكرابكات و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له‌به‌رده‌مكاروباری ئه‌و ده‌زگایه‌دا هه‌ن، لاببرێن.
له‌پێناو راییكردنی كاروباره‌كان و چاودێریكردنی دۆخی دارایی له عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی بۆ رۆڵی چاودێری دارایی عێراق دووپاتكرده‌وه.