فه‌ره‌نسا.. ته‌مه‌نی خانه‌نشینبوون بۆ 64 ساڵ به‌رزده‌كرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا پێشنیازی كرد، ته‌مه‌نی خانه‌نشین بوون تا 2030 بۆ 64 ساڵ به‌رزبكرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، له سه‌ر زاری ئیلیزابیس بۆرن سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه پێشنیازیان كردووه ته‌مه‌نی خانه‌نشینبوون له بری 62، بكرێته 64 ساڵ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له چاكسازییه‌كانی سه‌رده‌می ویلایه‌تی دووه‌می ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ساڵی 2030، ته‌مه‌نی خانه‌نشینبوون هه‌ر ساڵێك سێ مانگ به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وكات ده‌گاته 64 ساڵ.