مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر رێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، "ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئێمە رێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی کۆبووەوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیکردووه‌ته‌وه کە خواستێکی بەهێزیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا:
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوتیشی ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
سەرۆک وەزیرانی فیدرال دووپاتی کردەوە کە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2023 و وردەکاییەکانی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی .
هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی کرا هەروەک لە ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزیدا هاتووە .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی جارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیدار بودجە و نەوت وگاز لە چوارجێوەی دەستووردا.
گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال , چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .