سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر: 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە بەغدا له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ، بەتایبەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال بۆ ساڵی 2023 و پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەتی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدرال و جێبەجێکردنی ماددەی 140 و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کردەوە.

675
ف
Fly Erbil Advertisment