مه‌سعود حه‌یده‌ر: پشتیوانی ھەموو گەلانی عێراق دەبین

K24 - هه‌ولێر:
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سعود حه‌یده‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، پشت بە خوای گەورە، پشتیوان و لە خزمەتی ھەموو گەلانی عێراقدا دەبین.
دوێنێ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، مه‌سعود حه‌یده‌ر، وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت، ناوبراو له تویتێكدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد، كه بۆ ئه‌م پۆسته متمانه‌ی پێبه‌خشیووه.
هه‌روه‌ها مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: "سوپاس و پێزانینی بێ پایانم بۆ متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتیمان، بۆ متمانەپێدانم وه‌ك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق".
ده‌شڵێت: "پشتیوانی ھەموو گەلانی عێراق دەبین".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.