كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرایە ئامانج

K24 – ههولێر:
كەمێك پێش ئێستا كاتیۆشایەك ئاراستهی كێڵگەی گازی كۆرمۆر كرا و به گوێرهی زانیارییەكان هیچ زیانێكی نەبووە.
سەرچاوەیەك لەكێڵگەكە بەكوردستان24ی راگەیاند، گوللـە كاتیۆشاكە لە ناو كێڵگەكەو لەنزیك كۆگایەكی گاز كەوتووهتە خوارهوه و هیچ زیانێكی لێ نهكهوتووهتهوه.
گوتیشی: كاتیۆشاكە لەسنووری خورماتوو ئاراستەی كێڵگەكە كراوە.
لەمبارەیەوە رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ هەواڵەكەی بۆكوردستان24 پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا روویداوە نازانین مووشەك بووە یان نا و جۆری تەقینەوەكە جارێ دیار نییە، بەڵام دەنگێك لەناو كۆمپانیاكە بیستراوە و تا ئێستا هیچ زیانێك تۆمارنەكراوە.
ساڵی رابردوو لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی گازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا بۆیەكەمجار بەیەك موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا.