كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی کەشوهه‌وای 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئەمڕۆ (هەینی   13ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە هەندێک کات خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت و پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، سبەی (شەممە 14ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌ ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، سلێمانی و گه‌رمیان نمه‌باران ده‌بارێت، ئه‌گه‌ری بارینی كڕێوه‌ و به‌فر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ده‌كرێت و پلەکانی گەرما بە ( 1 تــا 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو نزمتر دەبنه‌وه‌ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 9  پلەى سیلیزى

دهۆک: 12 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 9 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 8  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

 

Fly Erbil Advertisment