بەڕێوەبەری نووسینگەی موقته‌دا سەدر: بێدەنگی سەدر زۆر کەس دەکوژێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌درییه‌كان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ دەکه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی زه‌هرا، ئه‌مڕۆ سه‌درییه‌كان نوێژی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم جابری بەڕێوەبەری نووسینگەی موقته‌دا سەدر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، موقتەدا سەدر بۆ هەر دۆخێک قسەی خۆی دەبێت و ئامانجی نوێژی بەکۆمەڵیش، سیاسی نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر بەهێزن".
ده‌شڵێت: "ئێستا موقەتەدا سەدر بێدەنگە و ئەو بێدەنگییەشی زۆر کەس دەکوژێت".
گوتیشی: "ئەگەر سه‌در قسە بکات بەهەمان شێوە زۆر کەس دەکوژێت".