رووسیا كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی سۆلیداری راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رایگه‌یاند، ناوچه‌ی سۆلیداریان به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه و ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ی له سنووره‌كه ماونه‌ته‌وه، هیچ رێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، راشیگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنی سۆلیدار بایه‌خێكی ستراتیژی هه‌یه و سوپای رووسیا توانیویه‌تی زۆرێك له‌و هێزه ئۆكرانیانه‌ی له ناوچه‌كه بوون په‌كبخات و په‌یوه‌ندییان به به‌ره‌كانی دیكه‌وه بپچڕێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شه‌ڕدا، توانیویانه سه‌دان سه‌ربازی ئۆكرانی بكوژن و سیستمی به‌رگری سه‌ربازانی ئۆكرانی په‌كبخه‌ن.
شه‌وی رابردوو، ڤلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن پارێزگاری له ناوچه‌ی سۆلیدار بكه‌ن.