به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵێك له بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 6 ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
دره‌نگانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه له ماڵێكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌قینه‌وه‌كه له سیسته‌می غازی ئه‌و ماڵه روویداوه و بووه‌ته هۆی رووخانی ئه‌و خانووه و زیانی به ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامدا شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوو له قوربانییه‌كان منداڵن.
هه‌ره‌چه‌نده تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌كان، سه‌باره‌ت به هۆكار و ئاماری قوربانییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمییان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، گه‌ڕان به‌دوای كه‌سانی دیكه كه گومان ده‌كه‌ن له‌ژێر پاشماوه‌ی خانووه رووخاوهكهدا مابنه‌وه، به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی وێنه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی له‌و رووداوه بوونه‌ته قوربانی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه له پیاو و ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن و دوو هاوسه‌ری گه‌نج له‌گه‌ڵ دوو منداڵیان پێكهاتوون.
