له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ره‌تی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌باره‌ی وه‌زیری نه‌وت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌، كه‌ حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی  جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ده‌ستی له‌كاركێشابێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هه‌روه‌ها هاتووه‌: بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌، له‌ گرنگی پڕۆژه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت جێبه‌جێیان ده‌كات.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پڕۆژه‌كانی كه‌رتی نه‌وت له‌ عێراق، به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

Fly Erbil Advertisment