به‌هۆی له‌سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری واشنتن داوای سزادانی ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی له‌سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری له‌لایه‌ن تارانه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌نگمان ده‌خه‌یه پاڵ ده‌نگی له‌نده‌ن و به‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران تووشی شۆك بووین.
نێد پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌هه‌مبه‌ر له سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری داوایكرد ئێران سزا بدرێت.
پرایس راشیگه‌یاند، به‌هۆی له سێداره‌دانی ئه‌كبه‌ری، كه هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌ی ئێرانی و به‌ریتانییه، تووشی شۆك بووین.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی له‌نده‌ن و ئیدانه‌ی له سێداره‌دانی عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری ده‌كه‌ین.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، عەلی رەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئێران، بەتۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە درا.
ئه‌مڕۆ ناوەندی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، عەلی رەزا ئەکبەری کە هه‌ڵگری هه‌ردوو رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانی بوو، بە تاوانی سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا و جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە سێدارە دراوە.