عێراق شەش هەزار پۆلیس لە سنووری ئێران و تورکیا جێگیر دەکات
بە هەماگەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر
وەزیری ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش هەزار پۆلیسیان لە بنکە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا جێگیرکردووە.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه شەش هه‌زار پۆلیسیان له بنكه‌كانی چاودێری سنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا جێگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا و گرتنەبەری رێوشوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو سنوورانە، بودجه‌ی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه‌و ده‌ست بە دروستکردنی بنکە و دانانی کامێرا و تاوەری چاودێری كراوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق راشیگەیاندووە، له سنووری سووریاش به ئامانجی رێگریكردن له جموجۆڵی گرووپه چه‌كداره‌كان، به‌درێژایی 65 كیلۆمه‌تر به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی له سنووری قه‌زای شنگال ده‌ست پێده‌كات.