جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، گفتوگۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه كرد.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پێشوازیمان له دكتۆر تۆركیڵد بیزگ به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، كرد".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی دكتۆر تۆركیڵد بیزگ وه‌ك به‌رپرسی نوێی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ولێر، پیرۆزباییمان لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ خواست له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا".
هێمن هه‌ورامی ده‌شڵێت: "گقتوگۆمان له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، دواین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی كرد و جه‌ختیش له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا".
