ئه‌مه‌ریكا.. له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا شه‌ش كه‌س كوژران

K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا شه‌ش كه‌س كوژران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له دۆڵی كشتوكاڵی ویلایه‌ته‌كه شه‌ش كه‌س كوژران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا، دوو له‌و هاووڵاتییانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا كوژراون، دایكێكي 17 ساڵ و منداڵێكی ساوان. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كوژراوه‌كان زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی كالیفۆڕنیادا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه، پاش ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی هەبوونی رووداوێکی کوشتن لەناوچەی دۆڵی کشتوکاڵی چوونەتە ناوچەکەوە و شه‌ش تەرمیان دۆزیوەتەوە کە بەشێکیان لەسەر شەقام بوون و بەشێکیان لەناو خانووەیەک بوون کە پێشتر پشکنینی ماددەی هۆشبەری تێداکراوە.