وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا کۆدەبنەوە

K24 - ئەنقەرە
بڕیارە ئەمڕۆ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ مەولود چاوشئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن، هەروەها پرسی سووریا یەکێک دەبێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.
چەند سەرچاوەیەکی ناوچەیی ئەماژەیان بەوەداوە، ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا توندوتۆڵ بکات و مەبەستیەتی هێزەکانیان لە سووریا پارێزراوبن.
ئەمە لەکاتێکدایە حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، بـە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و رۆژی 14ی ئەم مانگە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەکە کۆبووەوە و رۆژی دواتر لەگەڵ فەیسەڵ میقداد هاوتا سوورییەکەی دیداری هەبووە.