له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا بەهۆی زریان و گەردەلوولەوە 20 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوته‌ی حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی زریان و گه‌رده‌لووله‌وه 20 هاووڵاتی ئه‌و ویلایه‌ته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، گه‌یڤن نیوزم، حاکمی ویلایەتی کالیفۆڕنیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو گەردەلول و زریانەی چەند رۆژێکە ویلایەتەکەی گرتووتەو، لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.
حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو زریان و گەردەلوولەی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە بووەتە هۆکاری زیانگەیاندن بە سەدان هەزار و کەس و هەزاران کەسیش ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن دوو مانگی دیکەی داهاتووش ویلایەتەکە رووبەڕووی زریان و گەردەلولی هاوشێوە ببێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا شه‌ش هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كوژران، كه له‌نێوانیاندا دایكێكی 17 ساڵ و منداڵێكی ساوا هه‌بوون.