قاچاخچییەک كارمه‌ندێكی بازگه‌یه‌كی كه‌ركووك بریندار ده‌كات

بازگه‌یه‌كی كه‌ركووك
بازگه‌یه‌كی كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:

قاچاخچییەک تەقە لە دوو کارمەندی چاودێریکردنی بازگەکانی کەرکووک كرد و یەکێکیان بریندار كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە كوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر رێگەی پشتێنەیی کەرکووک دوو کارمەندی بازگه‌یه‌ك ھەوڵیانداوە شوفێرێ بارھەڵگرێک رابگرن بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام شۆفێرەکە نەوەستاوە و تەقەی لەو دوو کارمەندە کردووە.

گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یەکێک لەو کارمەندانە گـولـلـه‌ بەر دەستی کەوتووە و برینداربووە، بەڵام برینەکەی سووکە.

له‌باره‌ی شۆفێری ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ش كه‌ پۆلیسێكی بریندار كردووه‌، به‌گوته‌ی موقه‌دم عامر شوانی، "شۆفێرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە."

Fly Erbil Advertisment