مینا سامی: ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی قه‌زاكان له پارێزگای سلێمانی كاراده‌كرێنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زاكان ده‌كات هه‌روه‌ك له یاسای هەمواركراوی شاره‌وانییه‌كاندا هاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دوه‌م/یه‌نایری 2023)، مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لیژنه‌ی شاره‌وانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه بۆ پێكهێنانەوە و كاراكردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانیی قەزاكان لە پارێزگای سلێمانی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نزیکەی 11 ساڵه بە هۆكاری ته‌مه‌ن و كۆچی دوایی بەشێك لە ئەندامان، ئه‌و ئه‌نجومه‌نانە كارانین و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه به‌شێك له سه‌رۆكی ئەنجومەنی شاره‌وانییه‌كان به ته‌نیا بڕیار بده‌ن.
سه‌باره‌ت به گرفته یاساییه‌كان كه تاوه‌كو ئێستا رووبه‌ڕووی كاروباری شاره‌وانییه‌كان بووه‌ته‌وه، مینا سامی روونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی یاسا هه‌ندێك كار ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه ئه‌نجامبدرێن و بڕیارييان له‌سه‌ر بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر واژۆیه‌ك بكرایه، به نایاسایی هه‌ژمارده‌كرا، چونكه به‌پێی یاسا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانه‌وه بڕیار و رێنماییه‌كان په‌سه‌ندكرابان.
مینا سامی گوتیشی، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یاسای ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌پێی یاساكه ده‌بووایه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی قه‌زاكان ئه‌نجامبدرێت و دواتر ئه‌ندامه هه‌لبژێردراوه‌كان په‌سه‌ندبكرێن. بۆیه ناوه‌كانی ئەو ئەنجوومەنە نوێیانه نێردرانه‌وه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه ده‌نگی له‌سه‌ردرا و په‌سه‌ندكران.