كه‌ركووك.. له هێرشێكی چه‌كداریكدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس و شۆفێره‌كه‌ی كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پۆلیسی شاری كه‌ركووك و شۆفێره‌كه‌ی ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌ه‌وه و ده‌كوژرێن.
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لە ناوچەی جەبەل بۆری سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ئەفسەرێکی ھێزەکانی پۆلیسی شاره‌كه بەناوی "موقەدەم نەوزاد عەلی" و شۆفیرەکەی بەناوی "محەممەد پاشا" كه‌وتنه بۆسەی ژمارەیەک چەکدارەوە و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان24، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه، ئەو ئەفسەرە لەگەل شۆفێرەکەی خاڵێکی پشکنینی ناوچەکەیان بەسەرکردووەتەوە و لەوکاتەدا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ھێرشیان کراوەتەوە سەر و ھەردووکیان كوژراون.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام گومانده‌كرێت هێرشه چه‌كدارییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدرابێت.