به‌رده‌ڕه‌ش.. پارێزگاری دهۆك به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دانا

K24 - هه‌ولێر:
له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك به‌دری بناغه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دانا و رایگه‌یاند، به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت به هه‌موو ناوچه‌كانی سنووری پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی كرد و لهكۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به به‌های نزیكه‌ی چوار ملیار و 585 ملیۆن دینار به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیان له سنووری قه‌زاكه داناوه.
پارێزگاری دهۆك روونیشیكرده‌وه، ساڵی رابردوو به به‌های 66 ملیار و 345 ملیۆن و 445 هه‌زار دینار چه‌ندین پرۆژه‌یان له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌نجامداوه.
زیاتر گوتی، "به‌بێ جیاوازی له هه‌موو گوند، ناحیه و قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك پرۆژه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌ده‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌مساڵ زیاتر له ساڵی رابردوو پرۆه‌ژه ئه‌نجامبده‌ین". گوتیشی، " وه‌كو ئاگادارن قورسایی پڕۆژه‌كانمان خستووه‌ته سه‌ر قه‌زا، ناحیه و گونده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كان نه‌بێت و هاوسه‌نگیمان پاراستووه بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازی".