بەهۆی تەقینی غاز لە ماڵێکی سنووری پارێزگای سلێمانی ئافرەتێك برینداربوو

K24 - سلێمانی:
هاووڵاتییەک لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینی غازەوە برینداربوو.
مەمەد رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بە کوردستان24ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینی غاز لە ماڵێکدا ئافرەتێک برینداربووە و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ماڵەکە کەوتووە.
گوتیشی "ئافرەتەکە بۆ ئامادەکردنی نانی بەیانی لەخەو هەستاوە و دوای داگیرساندنی ئاگر کە بۆنی غاز لە ماڵەکەدا هاتووە، تەقینەوەیەک روویداوە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەندامانی دیکەی خێزانەکە سەلامەتن، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە ئافرەتەکە برینداربووە.