سه‌رۆك بارزانی: بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی مێردینه‌وه‌، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، "بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم".

سه‌رۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكات و رایگه‌یاندووه‌، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "لەوە دڵنیام حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی راستییەكانی ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە رووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەوە دڵنیام حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی راستییەكانی ئەو رووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

مسعود بارزانی

19ی كانوونی دووەمی 2023

Fly Erbil Advertisment