ماكرۆن بودجه‌ی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسا بۆ دووهێنده زیادده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا بودجەی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ دووهێندە زیادبكات و رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی پێویستی به 413 ملیار یۆرۆیه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی تشرینی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوایه‌كی ئاراسته‌ی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد بۆ تێپەڕاندنی بڕیارێک له‌باره‌ی دابینکردنی 400 ملیار یۆرۆ بۆ سوپای وڵاتەکەیان بۆ ساڵانی 2024 بۆ 2030.
سەرۆکی فەرەنسا له گوتارێكدا ئاشكرایكرد، "دەتوانم پێتان رابگەیهنم، داوام لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە رێگەمان بدەن بۆ دابینکردنی 400 ملیار یۆرۆ بۆ بودجەی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەمان بۆ ساڵانی 2024 بۆ 2030".
هه‌روه‌ها ماكرۆن روونیكرده‌وه، ئێستا سوپای فه‌ره‌نسا پێویستی بە 413 ملیار یۆرۆیە بۆ ئەوەی پێداویستییە سەربازییەکانی بەهێزتربکات "بۆ خزمەتکردنی ئازادی، ئاسایش، بووژانەوە و پێگەی وڵاته‌كه‌ی لەسەر ئاستی جیهان".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و بودجه‌یه‌ی داوایانكردووه زیادبكرێت له‌گه‌ڵ بودجه‌ی پێشوو دابینكراوه، بودجەی سوپای فه‌ره‌نسا دووهێندە زیاددەکات و دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ هێزی هەواڵگری.