رێگه به كه‌سوكاری ئۆجه‌لان نه‌درا سه‌ردانی بكه‌ن
سه‌رلێدانه‌كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژن بووه

- هه‌ولێر
داواكاری گشتی كۆماری توركیا له بورسا به بیانووی "خراپ بوونی گه‌می" رێگه به كه‌سوكاری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه نه‌یدا به‌بۆنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه سه‌ردانی بكه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی پاریزه‌رانی مافی سه‌رده‌م رایگه‌یاند خێزانی ئۆجه‌لان بۆ سه‌رلێدان سه‌ردانی داواكاری گشتییان له بورسای كردبوو. به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان به بیانووی خراپبوونی گه‌می ره‌تكرایه‌وه.
بڕیاره پارێزه‌رانی دامه‌زراوه‌ی پاریزانی سه‌رده‌م بۆ سه‌ردانكردنی ئۆجه‌لان له رۆژانی ئاینده‌دا سه‌ردانی داواكای گشتی توركیا له بورسا بكه‌ن.
ئۆجه‌لان له رۆژی 27 ته‌موزی 2011ـه‌وه رێگه‌ی پێنه‌دراوه پارێزرانی ببێنێت. ماوه‌ی ساڵێكیشه ریگه به كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌دراوه سه‌ردانی بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌وڵی ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه بۆ ناو ماڵ له دوورگه‌ی ئیمراڵی بڵاو كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی حه‌یات رۆژی 12 حوزه‌یرانی رابردوو له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی توركیا بڵاوكردبووه‌وه كه ده‌ستیان به به‌رفراوانكردنی دوورگه‌ی ئیمراڵی كردووه و به‌نیازن جێگه‌یه‌كی حه‌وانه‌وه بۆ ئۆجه‌لان دروست بكه‌ن، كه به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له زیندانی تاكه‌كه‌سی بۆ ناو ماڵێكی نوێ له دوورگه‌ی ئیمراڵی.
پێشتر جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كونسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكا كوردستانێ (كه‌جه‌كه) رایگه‌یاندبوو ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌سته به باشتركردنی ره‌وشی ئۆجه‌لان