ژمارەی ئاوارەکانی عێراق و سووریا 10 ملیۆنی تێپەڕاند

زۆربەیان لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیان بەسەردەبەن

K24 - ھەولێر

پیتەر ماوریر، سەرۆکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، لە راپۆرتێکدا باس لە ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی عێراق و سووریا دەکات، بەهۆی شەڕی داعشەوە.

ماوریر، ژمارەی ئاوارەکانی ئەم دوو وڵاتە بە زیاتر لە 10 ملیۆن ئاوارە دەخەمڵێنێ.

داواشی کرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پەلە بە هانای ملیۆنان ئاوارەی ئەم دوو وڵاتەوە بچێت، چونکە زۆربەیان لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیان بەسەردەبەن.

لەم چەند ساڵەی دوایدا بەھۆی ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە و قەیرانی سیاسی و دارایی لە عێراق و شەڕی ناوخۆیی سووریا زۆرێك لە خەڵكی ھەردوو وڵات ئاوارەبوون و زۆربەشیان روویان كردوەتە وڵاتانی رۆژئاوا و داوای مافی پەنابەری دەكەن.

Fly Erbil Advertisment