لەسەرەتای ئەمساڵەوە 36 رووداوی تەقەکردن لە ئەمه‌ریکا تۆمارکراوە
![لەسەرەتای ئەمساڵەوە 36 رووداوی تەقەکردن لە ئەمه‌ریکا تۆمارکراوە](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jul-2022/1657002767kurdistan24-67867878.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
رووداوه چه‌كدارییه‌كان و كوشتن له ئه‌مه‌ریكا زیادیانكردووه و هۆکارەکەشی بۆ کۆمەڵێک پاڵنەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری دەگەڕێتەوە.
رێکخراوی ئەرشیڤی رووداوە چەکدارییەکانی ئەمه‌ریکا، بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 36 رووداوی تەقەکردن لە ئەمه‌ریکا تۆمارکراوە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ژماره‌ی رووداوەکانی تەقەکردن لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک پاڵنەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئیدارەی جۆو بایدن بەشێوەیەکی بەپەلە چاکسازی لەیاساکانی هەڵگرتنی چەک بکات و رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی نایاسایی بکات.