هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كۆبانێ له‌ده‌ست داعش تێده‌په‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان له‌ده‌ست داعش تێده‌په‌ڕێت كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش داستانێكی دیكه‌ی مێژوویی له‌و سه‌ركه‌وتنه تۆماركرد.
له 26ـی كانوونی دووه‌می 2015، رزگاركردنی كۆبانێ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یه‌ندرا، كه له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له خاكی توركیاوه گه‌یشتنه كۆبانێ و پارسەنگی هێز گۆڕدرا و له ئه‌نجامدا شاری كۆبانێ له ده‌ست چەکدارانی داعش رزگاركرا.
مه‌سعود وارمیلی، چیرۆكی رزگاركردنی كۆبانێی و كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له تێكه‌ڵاوبوونی هێز و خوێنی رۆڵه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كوردستان وه‌ك داستانێكی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌گێڕێته‌وه.