هێرشێكی چه‌كداری له تاران روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان بڵاویكرده‌وه، بەرپرسی پاسەوانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تاران، له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
ئه‌مرۆ (هه‌ینی 27ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، چه‌كدارێك هێرشده‌كاته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران، بووه هۆی كوژرانی بەرپرسی پاسەوانی باڵیۆزخانه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه میدیاكانی ئازه‌ربایجان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئۆرخان عهسكهرۆڤ بەرپرسی پاسەوانی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری ئه‌مڕۆ كوژرا، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌سێك كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامدابێت، ده‌ستگیركراوه.