ره‌جائی فاید، نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌ناوبانگی میسری و دۆستی گه‌لی كورد كۆچی دوایی كرد

K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ری به‌ناوبانگی میسری و سه‌رۆكی ناوه‌ندی میسری بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی، ره‌جائی فاید، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جائی فاید، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له تویتێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ره‌جائی فاید، یه‌كێكه له‌و نووسه‌ر عه‌ربانه‌ی كه له ژیانیدا چه‌ندین به‌رهه‌می نووسین و توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له راگه‌یاندنه میسری و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و داكۆكی له مافی گه‌لی كورد كردووه له خه‌باتی دژ به وڵاته داگیركه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها ره‌جائی فاید، وه‌ك یه‌كێك له نووسه‌ر و شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان ناسرابوو كه پشتیوانی له دۆزی كورد ده‌كات.
ره‌جائی فاید، له ساڵی 1943 له پارێزگای ته‌نتای میسری له دایكبووه و له ساڵانی نێوان 1979 تا 1988 له شاری هه‌ولێر ژیاوه. هه‌روه‌ها چه‌ندین بڵاوكراوه‌ی له‌باره‌ی تاوانه‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و تاوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی ره‌جائی فاید، له تویتێكدا، پرسه‌نامه‌ی خۆی ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاره‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "به كۆچی دوایی ره‌جائی فاید، گه‌لی كوردستان دۆست و پشتیوانێكی دڵسۆزی دۆزه ره‌واكه‌ی له‌ده‌ستدا".
ببالغ الأسى تلقيت نبأ وفاة الكاتب والباحث المصري رئيس المركز المصري للدراسات والبحوث الكوردية الاستاذ رجائي فايد. برحيله فقد شعب كوردستان صديقاً ومناصراً مخلصاً لقضيته العادلة. تعازي الحارة لعائلته وذويه، راجيا من الله تعالى أن يتغمد روحه بواسع رحمته ويلهم الجميع الصبر والسلوان.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 27, 2023