هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتی كه‌سێكی نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
شەوی رابردوو هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی (ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی) و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شەوی رابردوو ھێزێکی ئه‌منی یه‌کێتی، رێکخەری کاروبارەکانی لاھور شێخ جەنگی لە ھەڵەبجە دەستگیرکردووه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی دیارنییه.
ناوبراو به‌هۆی ههڕهشهلێكردنهوه ماڵه‌كه‌ی چۆڵکردووە و چووه‌تە ماڵی خزمە نزیکەکانی، بەڵام شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌ستگیرده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.