ئیسرائیل.. له هێرشێكی چه‌كداریدا هه‌شت كه‌س كوژران

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر قودس هه‌شت كه‌س كوژران. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (27ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه بۆ سه‌ر شاری قودس، هه‌شت هاووڵاتیی كوژران و 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "برینی به‌شێك له برینداره‌كان سه‌خته."
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، حكومه‌تی ئیسرائیل باری له‌ناكاوی له قودس راگه‌یاند و میدیاكانی نزیك له حكومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، "هێرشكاره‌كه دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی قودس بوو و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراوه."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیل له‌باره‌ی رووداوه‌كه له‌سه‌ر هێڵن. وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.