راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یه‌كێتی

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی 28-1-2023
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی 28-1-2023

K24 - هه‌ولێر:

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆتاییهات و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، هەردوولا رێککەوتوون لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

ده‌قی راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەمەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ کۆبوونەوە.

بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو.

لەکۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەدەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان