بومه‌له‌رزه‌یه‌ك مه‌نده‌لی ده‌هه‌ژێنێت و له به‌غدا هه‌ستی پێده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له نزیك قه‌زای مه‌نده‌لی روویدا و هاووڵاتیان له پارێزگای دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدای پایته‌خت هه‌ستیان پێكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی عێراق رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له كاتژمێر (4:53) له نزیك سنووری نێوان عێراق – ئێران به‌دووری 12 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله تۆماركراوه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی (4.6) پله بووه و هاووڵاتییانی دیاله و هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غداد هه‌ستیان پێكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه هیچ زانیارییه‌كی دیكه بكات سه‌باره‌ت به زیان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه.
