"ئەمەریکا بە دۆلار رووبەڕووی سوودانی دەبێتەوە"
K24 - هەولێر
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایده‌گه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا چه‌كی خۆی له دژی حكومه‌تی سوودانی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌كاردێنێت.
عه‌لی زوبێدی ئه‌ندامی هاوپه‌یمای فه‌تح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئه‌مه‌ریكا چه‌كی خۆی له دژی حكومه‌تی سوودانی بۆ رێگریكردن له چاكسازی و خزمه‌تكردنی وڵات به‌كاردێنێت".
زوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌مه‌ریكا چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك هاوشێوه‌ی ساڵی 2019 وه‌ك چۆن له دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌كاریهێنا كه ویستی له دژی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بوه‌ستێته‌وه و به‌هۆیه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، له ئێستاشدا ئه‌مه‌ریكا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك چه‌كێك به‌كاردێنێت و رێگری له چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات".
ئەمە لەکاتێکدایە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە، لە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری بە دوور نازانرێت ببێتە هۆکار بۆ قەیرانی ئابووری لە عێراقدا.