ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پرۆژەیاسای بودجە دوادەخات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نایاسایی ناساندنی ناردنی 400 ملیار دیناركه بۆ هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی عێراقه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بریاری دادگای باڵای فیدراڵی له‌دژی ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی پرۆژه‌یاسای بودجهیە.
ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هۆكارێكی دیکەی دواكه‌وتنی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕی خەمڵێنراوی 246 ترلیۆن دینار و رێژه‌ی كورتهێنانی 75 ترلیۆن دینار دەگەڕێتەوە، کە له‌گه‌ڵ یاسای كارگێڕی دارایی ناكۆكه و ده‌بێت كورتهێنانی بودجه 3%بێت.
دلێمی به پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی چاره‌سه‌رێك بۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ نه‌ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان بدۆزێته‌وه كه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت، "به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یە له‌به‌رده‌م ده‌رچوونی پرۆژهیاساکەدا."
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ شه‌ممه، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیییهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه، یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی ده‌ربچێت و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ی عێراق ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌سه‌ندبكرێت".