سەرۆکی پێشووی ههرێمی کهتهلۆنیا بۆ کوردستان24: هەرگیز پەشیمان نیم لەوەی ریفراندۆمم ئەنجامدا

K24 – بارزان حهسهن / بهلجیكا:
ئەمڕۆ دادگای باڵای ئەوروپا بڕیارێکی لە بەرژەوەندی کارلۆس پۆشیمۆن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیای پەسەندکرد و بەپێی بڕیارەکە، حکومەتی ئیسپانیا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت ناوبراو دەستگیربکات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا کارلس پۆشیمۆن سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا، لەگەڵ پارێزەرەکەی، به كوردستان24ـی راگەیاند، هەمیشە بڕوای بە ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کەتهلۆنیا هەیە و چونکە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی هەموو گەلێکە.
لەساڵی 2017 کارلۆس پۆشیمۆن ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ هەرێمی کەتهلۆنیا ئەنجامدا، بۆ ئەوەی لە ئیسپانیا جیاببنەوە.
دواتر حکومەتی ئیسپانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد و بەڵام ناوبراو وڵاتی جێهێشت و لە بەلجیکا نیشتەجێبوو، پاشان دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا داوایان لە حکومەتی بەلجیکا کرد، کارلس پۆشیمۆن وەکو تاوانبارێک رادەستی ئیسپانیا بکرێتەوە.
ئەمڕۆش دادگای باڵای ئەوروپا، کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە تەواوی ئەوروپا، 15 دادوەر تێیدا ئەندامن و بڕیارەکانی ئەم دادگایە تانەیان لێنادرێت، بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک نابێت سهرۆكی پێشووی ههرێمی كهتهلۆنیا دەستگیربكرێت.