راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌یادی 19ساڵه‌ی یه‌كی شوباتدا، هیواده‌خوازێت ئەم بۆنانە هاندەرى بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان بن.
سبه‌ی 19 ساڵ به‌سه‌ر رووداوی یه‌كی شوبات تێده‌په‌ڕێت، كه له‌و رۆژه‌دا هه‌ردوو باره‌گای پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر، له رێگه‌ی دوو كرده‌ی خۆكوژییه‌وه ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، به‌هۆیه‌وه 103 كه‌س شه‌هیدبوون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێش(19)ساڵ و لە رێکكەوتی (1)ـی شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێر، (103)بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان.