تۆماس زدیشۆڤسکی بۆ كوردستان24: دەبێت ئەوروپا ریفۆرمی تەواو لە بواری کۆچ و پەنابەراندا بكات
بۆ دەرکردن و گەڕاندنەوەی بەشێک لەپەنابەران پەرلەمانی ئەوروپا کۆدەبێتەوە

بارزان حهسهن / بهلجیكا:
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا، بە بەشداری 705 ئەندام پەرلەمان، كه نوێنهرایهتی 450 ملیۆن ئهوروپی له 27 وڵاتدا دهكهن، لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دانیشتنی گشتی ئهنجام دهدات.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژە یاسایەک دەربارەی ناردنەوەی بەشێک لەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتەکانییان ژیانیان لەژێر هەڕەشەدا نییە و مەرجەکانی مافی پەنابەریەتی لە ئەوروپا نایانگرێتەوە، گفتوگۆدهكرێت.
پڕۆژە یاساکە لەلایەن کۆمیسۆنی ئەوروپا و وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا پێشکەشی ئهو پهرلهمانه کراوە.
تۆماس زدیشۆڤسکی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەبێت ئەوروپا ریفۆرمی تەواو لە بواری کۆچ و پەنابەراندا بكات.
لە ماوەی رابردووشدا ئێلڤا یۆهانسۆن کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، ئەوان ئەمساڵ ریفۆرم لەبواری پەنابەراندا دهكهن و ستراتیژێکی نوێ بۆ گەڕاندەنەوە و دەرکردنی ئەو پەنابەرانەی بەشێوەی نایاسایی لە وڵاتانی ئەوروپا ماونەتەوە، دادهنێن.