ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا له كیێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر
وا بریاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا، له كیێڤ به‌ڕێوه‌بچێت، كه له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكرانیا ئه‌مه یه‌كه‌م لوتكه‌یه له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌وروپییه‌كان، لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا، تاووتوێی پلانی ئاشتی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ده‌كات، وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێیڤ و ئاسایشی خۆراك.
شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكدێن له چارڵز میشێل، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، جۆزێپ بۆرێل و 14 كۆمیسیاری دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه گه‌یشتنه كیێڤ.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه، هه‌ندێ بابه‌ت هه‌ن به‌هۆی رێككاره ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌و لووتكه‌یه‌دا به نهێنی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش بابه‌تی ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له ریزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناتۆ و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئۆكرانیا، له‌م لووتكه‌یه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه په‌خش ناكرێت، له‌كاتی ته‌واوبوونیشی، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه و به ملیۆنان ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوونه‌ته‌وه، وێڕای كوژرا و بریندارێكی زۆریش.