به‌ر له ده‌ستپێكی لووتكه‌ی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له كیێڤ لێدرا
K24 - هەولێر:
به‌رله‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا له كیێڤ ده‌ستپێبكات، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌و شاره لێدرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا، به‌ر له‌وه‌ی لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا ده‌ستپێبكات.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی پێشوازی له میوانه ئه‌وروپییه‌كانی بكات، له ته‌واوی ئۆكرانیا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئۆكرانیا، بۆ تاووتوێی پلانی ئاشتی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێیڤ و ئاسایشی خۆراك، تاووتوێ ده‌كرێن.
شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێكدێن له چارڵز میشێل، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، جۆزێپ بۆرێل و 14 كۆمیسیاری دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه گه‌یشتبوونه كیێڤ.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه و به ملیۆنان ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوونه‌ته‌وه، وێڕای كوژرا و بریندارێكی زۆریش.