سه‌رۆك بارزانی داواده‌كات لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م سێ خاڵه رێكبكه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی له كوردستان هه‌یه، دروستكراوه، بۆ ده‌ربازبوون لێی پێویسته لایه‌نه‌كان به دەنگ په‌یامه‌كەی بارزانیه‌وه بچن، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كگرتووش ده‌ڵێت ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان دوور له چاوی كامێرا‌كان قسه‌ی كردووه، ئومێد ده‌كات پاش جه‌ژن لایەنه‌كان كۆببنه‌وه.
مه‌سعوود بارزانی، ئه‌و پیاوه‌ی، له یه‌كاتدا سه‌رپه‌رشتی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات و له‌هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت نێوماڵی كورد ڕێكبخات، له‌ماوه‌ی 12 رۆژدا، بارزانی دووجار داوای كۆبوونه‌وه‌ی له گشت هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان كرد، بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه كه‌شتیه‌كه به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام ببه‌ن، به‌ڵام جاری یه‌كه‌م به‌شێك له حزبه‌كان به دەنگ بانگه‌وازەكه‌ی بارزانی نه‌هاتن، ئێستاش بارزانی داوا ده‌كات، دوای پشووی جه‌ژن هه‌مووان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت، ئه‌م قه‌یرانه دروستكراوه، تاكه هه‌نگاویش بۆ ده‌ربازبوون لێی دانیشتن و گفتوگۆیه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، چه‌ندین جار هه‌وڵی نێوه‌ندگیری داوه، ئێستاش ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه داوای له گشت لایه‌نه‌كان كردووه، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌موویان له ده‌وری مێزێك كۆببنه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش ئومێد ده‌كات ئه‌م جه‌ژنه ببێته جەژنی ئاشته‌وایی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
بارزانی له‌و په‌یامه‌ی كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڵاویكردۆته‌وه، تیشكده‌خاته سه‌ر سێ خاڵ، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وانیش پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و چاره‌سه‌ری بارودۆخی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئاخۆ لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، یان نا.