كۆبوونهوهی لایهنه سیاسییهكان بووهته نزایهكی دیكهی خهڵك له جهژن
جگه له نزا بۆ چارهسهربوونی قهیرانی دارایی

K24 - ههولێر:
لە ناو نزاو پارانەوەكانی ئەمساڵی جەژنی رەمەزاندا داوای گفتوگۆكردن و دانیشتنی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان زیادی كردووە، خەڵكی ئاسایی و پێشمەرگەو ماموستایانی ئاینی ھەموویان نزا دەكەن كەخوا دڵی لایەنە سیاسییەكان نەرم بكات،و لەپێناو بەرژەوەندی كوردستاندا لە یەك تری نزیك ببنەوە و ئاوێك بەم ئاگری دووریەدا بكەن.
پەیامەكە ڕوونە پێشمەرگەكان دەلێن ئێمە سنوورەكانی كوردستان دەپارێزین، ئێوەش ناوخۆی كوردستان بپارێزن. جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە لەریزی نزاو پارانەوەكان رەستەیەك بەردەوام دووبارە دەبوویەوە.
ئەوە دایكی سێ پێشمەرگەیە كە لەشەڕی دژی داعشدا بەیەكەوە شەھید بوون، ئەو توانای قسەكردنی نییە، بەڵام كوڕەكەی دەلێ ئەگەر توانیبای قسە بكات، ئەو داوایەی دەكرد.
پرۆسەی سیاسی لەھەرێمی كوردستان تووشی بنبەستێك ھاتووە،و لەدوو حەفتەی رابردوودا مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێم دوو جار داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە كە كۆببنەوە،و دۆخەكە چارەسەر بكەن،و ھەنگاوی كرداری بۆ ریفراندۆم بھاوێن، لەجەژنیشدا ھەمووان یەكدەست ئەو داوایە دووپات دەكەنەوە.
خەمی ھەژاری و منداڵانی بێسەرپەرشت و بەساڵاچووان و ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و ئەو خێزانانەی ساڵانە كەسێكیان لەسەر سفرەی جێژنیان كەم دەبێتەوە، ھەموو جەژنان ھەبووە، بەڵام ئەمجارە خەمی یەكنەگرتن و بەیەك نەگەیشتنی لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان خەمێكی لەھەمووان گەورەترە، نزاوپارانەوەكانیش بۆ ئەوە بوو كەخوا دڵی لایەنە سیاسییەكان نەرم بكات، بۆ ئەوەی داھاتووی باشووری كوردستان پتەو بێت.