وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە رێگهی کوردستان24ـهوه پەیامی خۆیان لهبارهی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەنێرن

K24 – بارزان حهسهن/ برۆکسل
ئەمڕۆ 27 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئیسپانیا، فینەلندا و بەلجیکا لە وهڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 هاوخهمی خۆیان لهبارهی بومەلەزرەکەی تورکیا و سووریا دهربڕی.
وەزیرەکان هاوخەمی و پشتگیرییان بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان دەربڕی و ئاشکرایانکرد، ئەوان تیمی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونیان ناردووە بۆ رزگارکردنی هاووڵاتیان.
لۆرێنس بۆنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە کوردستان 24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی هەموو هاوکاری و یارمەتی خۆی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی تورکیا و سووریا.
پاسکوال ئیناچۆ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیاش لهمبارهیهوه رایگەیاند، لەو ناوچەی بومەلەرزە روویداوە، ژمارەیەک دیبلۆماسی ئیسپانی تێیدا دەژین.
تیتی توپراینێن وەزیری دەوەرەی فینەلندا بۆ کاروباری ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا بەتەنیا نییە و پێویستە هەموو وڵاتانی ئەوروپا پێکەوە هاوکاری تورکیا بکەن.
هەدجە لەهەبیب وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش دەڵێت: "وڵاتەکەی ئامادەیە بەزووترین کات فریاگوزاری خێرای مرۆیی بگەیەنێتە تورکیا و سووریا".
.jpeg)

.jpeg)

