سوودانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كات و راشیگه‌یاند، پێویسته به‌خێرایی یارمه‌تی بۆ زیانلێكه‌وتوون ره‌وانه‌بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی باشووری توركیا و باكووری سووریا ده‌ربڕی.
سوودانی به‌ناوی حكومه‌ت و گه‌لی عێراقه‌وه پرسه وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان كرد و داوایكرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ژماره‌یه‌ك تیمی فریاكه‌وتن بۆ قوربانییان و زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كاره‌ساته ره‌وانه‌بكرێت.
سەرۆکی ده‌زگای ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی توركیا (ئافاد) به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری توركیا بۆ (1014) كه‌س به‌رزبووه‌وه.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ی فریاگوزاری و گه‌ڕان به‌دوای قوربانییانی رووداوه‌كه له‌ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار برینداریش تۆماركراون و به‌ڵام هیچ ئامارێكی ژماره‌ی بێ سه‌روشوێنه‌كان ئاشكرانه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا 105 پاشله‌رزه له توركیا و باكووری كوردستان تۆماركراوه.
به گوته‌ی سه‌رۆك كۆمـاری ئه‌و وڵاته، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار و 800 خانوو و باڵه‌خانه له توركیا و باكووری كوردستان رووخاون.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ''لە ئێستادا نۆ هەزار کارمەند سەرقاڵی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنن، لەگەڵ گەیشتنی کەسانی دەرەوە بە ناوچەکە ئەو ژمارەیە بەردەوام زیاد دەکات".
گوتیشی، ''ئەمشەو کاتژمێر 4:17 خوله‌ك گەورەترین کارەسات هەژاندینی کە دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 1939ـی سەدەی رابردووی ئەرزینجان گەورەترین کارەساتە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناڵه‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مەحموود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی تورکیا رایگه‌یاند، بۆ ماوەی دوو هەفتە، خوێندن لە ناوچە "کارەساتبارەکانی تورکیا ده‌وه‌ستێت".
وەزیری پەروەردەی تورکیا راشیگه‌یاند، ''لەمڕۆوە لە پارێزگاکانی مەڕەش، هاتای، ئادیامان و ماڵاتیا بۆ ماوەی دوو هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین''.
مەحموود ئۆزەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ''لە پارێزگاکانی دیاربەکر، عەنتاب، ئورفا، ئادانا، عوسمانیە و کلیس بۆ ماوەی یەک هەفتە پشووی خوێندن رادەگەیەنین''.