هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوایهك له پارتی و یهكێتی دهكات

K24 - ههولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات، لەسەر پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەماهەنگیدابن.
لە تویتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کودستان دەکات، پێکەوە هاوکاری یەکتربكهن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمهریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکەن.
له تویتهكهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی ههروهها ئاماژەی بەوەشدراوه، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانازی بەوە دهكات هاوبەشی پێشمەرگەیە و پابەندن به بەردەوامی راوێژ و هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لەناوبردنی داعش.
هاوکات، کونسوڵخانەی گشتی ئەمهریکاش لە هەولێر لە تویتێکدا جەختیکردەوە، پێشوازی لە هەماهەنگی و نزیکبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن سەبارەت بە چاکسازی وەزارەتی پیشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بە گشتی.
We commend @Kurdistan for coming together to support #Peshmerga reform & implementation of the Memo of Understanding between the U.S. and @KRG_MOPA. The #Coalition is a proud partner of the Peshmerga & is committed to #AdviseAssistEnable our partners in our focus to #defeatISIS.
— Operation Inherent Resolve (@CJTFOIR) February 7, 2023
We welcome #PUK and #KDP coming together to support the next step towards Peshmerga reform and implementation of the MOU. United, the #Iraqi_Kurdistan_Region can promote security, stability, & prosperity in Iraq & beyond. The United States is a committed partner in this effort. https://t.co/PMZyJqrMci
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) February 7, 2023