ژمارهی چهكدارانی داعش له عێراق و سووریا ئاشكراكرا

K24 - ههولێر:
لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا، لە راپۆرتێکدا به کۆنگرێسی ئەمهریکای رایگەیاندووە، ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار چەکدار دەبن.
لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریکا لە ئۆپهراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بە کۆنگرێسی وڵاتەکەی راگەیاندووه، تواناکانی داعش زۆر لاوازبوون و ئێستا ژمارەیان لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار کەسە.
لە راپۆرتەکەی لێکۆڵەرەکەدا هاتووە، بەشێوەیەکی بەردەوام سەرکردەکانی داعش لە ناوچەکە بە ئامانج دەگیرێن، بەڵام رێکخراوەکە هەوڵدەدات چەکدارە دەستگیکراوەکانی ئازاد بکات و ئایدلۆژیاکەی لە ناو منداڵەکانی کەمپی هۆل لە سووریا بڵاوبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەکە لە تورکیا، ئێران، رووسیا و سووریا کاریگەرییان لەسەر کەمپینی لەناوبردنی داعش هەیە.
پێشتریش راشل جیفکۆت، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵی 2022دا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 چهكداری دیکەش دەستگیرکراون.