ماكرۆن ئۆكرانیا له پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بێ هیوا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی ئۆكرانیا داوایان ده‌كات، ناكرێت له ژێر هیچ ره‌وشێكدا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بدرێنه ئۆكرانیا.
ماكرۆن، ئه‌وه‌یشی گوت: ده‌كرێت چه‌كی زۆر به سوودتر بدرێته ئۆكرانیا.
له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ئه‌وروپا، كه تێیدا ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماده‌بوو، ماكرۆن رایگه‌یاند، ئێمه هیچ شتێك بۆ هاوكاری ئۆكرانیا ره‌تناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام داواكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئۆكرانیا ناگونجێت.
زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، به سه‌ردانێك له ئه‌وروپایه بۆ ئه‌وه‌ی داوای فڕۆكه‌ی جه‌نگی له هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كانی بكات.
ماكرۆن گوتیشی: گفتوگۆیه‌كی زۆر ورد و قووڵم له‌گه‌ڵ زیلینسكی كردووه، ده‌كرێت هه‌موو شتێكیان بۆ بكرێت، تا بتوانن چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه به‌رگری بكه‌ن، به‌ڵام بابه‌تی پێدانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌م ده‌ستوبرده ناكرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس