به‌ریتانیا: ئاگاداری مه‌ترسی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیاین
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ئێمه ئاگاداری مه‌ترسی هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كانیان، به هۆی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیاوه.
ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، گه‌شتێكی بۆ له‌نده‌ن و پاریس و برۆكسل كرد، به مه‌به‌ستی رازیكردنی ئه‌وروپاییه‌كان، تا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بده‌نه سوپای وڵاته‌كه‌ی.
حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئێمه ده‌ستمان كردووه به راهێنانی فڕۆكه‌وانه ئۆكرانییه‌كان و له مه‌ودای درێژدا فڕۆكه ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین.
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی به‌ریتانیا له كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا، هه‌وڵی خۆ به‌ركه‌ناركردن له شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌ده‌ن و نیگه‌رانن له‌وه‌ی زیاتر له شه‌ڕه‌كه‌وه تێوه‌بگلێن.
گوته‌بێژی ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ئێمه مه‌ترسی هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان ده‌زانین، كه به هۆی پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیاوه دێنه ئارا.
گوتیشی: به‌ڵام ئێمه دڵنیایین و بۆچوونمان له‌وه‌دا یه‌كه، كه باشترین و خێراترین رێگه بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانیا كۆتاییهاتنی شه‌ڕه. چونكه ئه‌و شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه.
به‌ریتانیا راهێنانی به 10 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا كردووه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه فێری به‌كارهێنانی تانكی چالنجر2 ده‌كات، كه یه‌كێكه له شانازییه‌كانی هێزی سه‌ربازی به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس