سوپای ئۆكرانیا: رووسیا هێرشێكی چڕی ده‌ستپێكردووه

K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئۆكرانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێرشێكی چڕیان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سوپای ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپای ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، له به‌ره‌به‌یانه‌وه، رووبه‌ڕووی هێرشێكی چڕ و فراوانی سوپای رووسیا بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه به ئاراسته‌كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌ستیپێكردووه و دامه‌زراوه‌كانی وزه كراونه‌ته ئامانج.
سوپای ئۆكرانیا روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌مڕۆ شه‌ش مووشه‌كی كرۆز له جۆری كالیبه‌ر و نزیكه‌ی 35 مووشه‌كی جۆری ئێس300 له سنووری ناوچه‌كانی خاركێڤ و زابۆریجا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و 7 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری شاهد، ئاراسته‌ی بنكه‌كانی سوپای ئۆكرانیا كراون.
ئه‌م هێرشه‌ی رووسیا له كاتێكدایه، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به سه‌ردانێك له ئه‌وروپایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر و دابینكردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی.